كۆمیسیۆن: نزیكه‌ی 100 هه‌زار ده‌نگده‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: له ڕۆژی ده‌نگداندا نزیكه‌ی 100 هه‌زار ده‌نگده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌شداری له ده‌نگدان بكه‌ن ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان ئه‌گینا له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و 100 هه‌زار ده‌نگده‌ره ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و به‌شداری له ده‌نگدان بكه‌ن چوونكه كۆمیسیۆنی هه‌رێم نووسینگه‌ی نییه له ده‌ره‌وه و ناتوانن نووسینگه‌ش بكه‌نه‌وه چوونكه تێچوویێكی زۆری ده‌وێت و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراقیش هاوكارییان ناكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: وڵاتان ته‌نها له ڕێگای عێراقه‌وه مۆڵه‌تیان پێده‌ده‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
شیروان زرار له‌باره‌ی ناردنی ناوی كاندیداکانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم وتی: هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوی كاندیده‌كانیان ناردوووه و 10 ڕۆژ مۆڵه‌تیان هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كان بۆ كۆمیسیۆن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران