هێزی دیموکراتیکی سووریا ته‌واوی ناوچه‌کانی ده‌یره‌زووریان کۆنتڕۆڵ کرد
به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا (هه‌سه‌ده) ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌یره‌زووریان به ته‌واوی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه و له ئێستادا سنووره‌کانی نێوان عێراق-سووریا به ته‌واوی له ژێر کۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤاناندایه.
کوردپرێس- ئاژانسی هاوارنیووز نزیک له یه‌په‌گه بڵاوی کرده‌وه شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا 120 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یان له بیابانی ده‌یره‌زوور له داعش پاک کردوووه‌ته‌وه که سێ شارۆچکه له‌خۆ ده‌گرێت (هه‌ژین، سوس و ئه‌لشفا) له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ده‌یره‌زوور.
قۆناغی دووه‌می گه‌رده‌لوولی جه‌زیره له 4ی مانگی حوزه‌یران به سه‌رپه‌رشتیی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و پشتیوانیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران