عه‌بادی کاندیدی نه‌سره بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فالح فه‌یاز ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نه‌سر که هاوکات وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه ڕای‌گه‌یاند: "له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی کردنی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و ڕاگه‌یاندن و په‌سند کردنی ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌کان، لایه‌نه سیاسییه‌کان چه‌ندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه بۆ دروست کردنی گه‌ورترین کوتله به مه‌به‌ستی کاندید کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕاشی‌گه‌یاند: "کۆبوونه‌وه و گفتوگۆکان به‌رده‌وامن، ئه‌نجامی کۆتایی نه‌بوووه به‌ڵام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا پێشوه‌چوون به‌دی کراوه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه و ئێمه له هاوپه‌یمانیی نه‌سر کاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران د.حه‌یده‌ر عه‌بادییه و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش کاندیدیان پێشکه‌ش کردوووه".
فه‌یاز گوتیشی: "هیوادارین له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بگه‌ینه لێکتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکرێت له پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتوودا".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران