وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
قەشە ئاندریو كرایگ برونسۆن لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئازاد دەکرێت
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگه‌یاند: ئیداره‌ی واشنتۆن ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت له كاركردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا كه هاوبه‌شی وڵاته‌كه‌یه‌تی له ناتۆ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆمپیۆ كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ٥١ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له سەنگاپوورە به میدیاكارانی راگه‌یاند: وێڕای ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پیاوی ئایینی ئاندریو كرایگ برونسۆنه‌وه دروست بوون، توركیا هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌مریكایه.
پۆمپیۆ وتیشی به‌ڕاشكاوی به چاوشئۆغڵوی گوتووه کە ده‌یانه‌وێت توركیا برۆنسۆن ئازاد بكات و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بدات بۆ ئه‌مریكا و گوتیشی: "هیوادارم له رۆژانی داهاتوودا ئه‌مه ببینین".
سەرچاوە: ڕۆژنامەی حوڕیەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران