خبر 2018-08-04 10:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەوانەی تۆمەتبار بوون لە تەقینەوەکەی ئەنقەرە، حوکم دران

بەشی تورکیا- 9 تۆمەتباری دۆسییەی تەقینەوە لە گردبوونەوەیێکی کوردەکان لە وێستگەی شەمەندەفەڕی ئەنقەرە، هەر یەکە و بە 101 جار زیندانی هەتایی حوکم دران.

کوردپرێس:

ساڵی 2015 گردبوونەوەیێکی کوردەکان لە وێستگەی شەمەندەفەڕی تورکیا بەڕێوە دەچوو کە لەو گردبوونەوەیەدا تەقینەوەیێک کرا و بەو هۆیەشەوە 100 کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 500 کەسیش بریندار بوون. دادگایێکی ئەنقەرە قورسترین سزای بە سەر 9 کەسدا سەپاند کە لەو دۆسیەیەدا وەکوو تۆمەتبار ناسرابوون.

بەپێی حوکمەکەی دادگا هەر یەکەو لەو 9 کەسە بە 101 جار زیندانی هەتایی حوکم دراون کە دەبێتە 1173 ساڵ زیندان.

شیاوی ئاماژەی حکوومەتی تورکیا لەلایەن بەرهەڵستکاران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بەردەوام تۆمەتی ئەوەی لێدەدرا کە ئاسانکاریی کردووە بۆ داعش و هاوکاریان بووە بۆ بۆمبنانەوە لەو وێستگەیە کە کۆبوونەوەی کوردە چەپەکانی تێدا بەڕێوە دەچوو و زۆرینەشیان لایەنگر و ئەندامی هەدەپە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.