جموجووڵى داعش به‌شێوه‌یێكى به‌رچاو زیادی كردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێكى یه‌كێتى له گوێڕ رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجووڵى چه‌كدارانی داعش به شێوه‌یێكى به‌رچاو له سنوورى ناحیه‌ى گوێڕ زیادیكردوه‌و ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌و سنووره ئاوه‌دانى پێوه دیار نه‌بێت و هاوكات ببێته گۆڕه‌پانى پێكادانى هێزه عیراقییه‌كان و چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه.
کوردپرێس:
ئه‌حمه‌د زاگه به‌رپرسى كۆمیته‌ى گوێڕى یه‌كێتى به رادیۆ نه‌واى راگه‌یاند، ره‌وشى ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى گوێڕ له كاتى سه‌رهه‌ڵدانى داعشه‌وه تێكچوه‌و ئه‌وه‌ش نائارامى و دڵه‌ڕاوكێى بۆ هاووڵاتیان دروست كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سنووره‌كه تا ئێستا وه‌ك پێویست ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند، له ئێستادا به‌هۆى بژوێنى چه‌م و روبارى ئه‌و سنووره، جموجووڵى داعش له‌و سنووره به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردوه‌و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ى دڵه‌ڕاوكێ و نائارامى دانیشتووانى سنووره‌كه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران