مالیکی داوا دەکات زووبەزوو ئەنجامی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ڕابگەیێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆککۆماری عێراق لە لێدوانێکدا داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژرادنی عێراق کردووە ڕێگری بکات لە دەستەوسان کردن و زوو بەزوو ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ڕابگەیێندرێت.
کوردپرێس:
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەو بارەیەوە وتوویەتی پێویستە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کۆتاییی پێبهێنرێت و داواشی لە کۆمسیۆیباڵای هەڵبژاردن کردووە زووبەزوو ئەنجامی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ڕابگەیێندرێت.
مالیکی داوایلە هەموو شەریکە سیاسییەکانی عێراق کرد تەرکیز بکەنە سەر پڕۆسەیپێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق و پێش ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆز ببێت و قەیرانەکە پەرە بسێنێت حکوومەتی نوێ پێک بهێنرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران