خبر 2018-08-02 10:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
جێگری سەرکۆماری ئەمریکا:

تا ئەو کاتەی قەشە ئەمریکییەکە ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبین لە سزادانی تورکیا

بەشی تورکیا- مایک پێنس بریکاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: بڕیارمان داوە بە سزادانی تورکیا و تا ئەو کاتەی قەشە ئەمریکییەکە ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبین لە سزاکان.

کوردپرێس:

مایک پێنس یاریدەدەری دۆناڵد ترەمپی ەرۆکی ئەمریکا لە تویتەر ئاماژەی بە ئەو گەمارۆ ئابوورییانە کردووە کە وەزارەتی داراییی ئەمریکا دژ بە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دادی تورکیا سەپاندوویەتی و وتوویەتی: بڕیارمان داوە بە سزادانی تورکیا و تا ئەو کاتەی قەشە ئەمریکییەکە ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبین لە سزاکان.

لە پەیامەکەدا ئەوەش نووسراوە کە ئەمریکا سزای توندی بە سەر تورکیادا سەپاندووە و ئەو سزایەش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی قەشە ئەمریکییەکە ئازاد دەکەن و ئەو مرۆڤە بێتاوانە دەنێرنەوە ماڵە خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.