٧٧٧ههمین داواکاریی بینینی ئۆجه‌لان ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌شی تورکیا- داواكاری گشتیی دادگای كۆماریی پارێزگای بوڕسا له تورکیا بۆ ٧٧٧ههمین جار داواکاریی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لانی بۆ سه‌ردان کردن و بینینی ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕه‌ت کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داواکاریی بینینی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانییه‌وه پێشکه‌ش به دادگا کرابوو به‌ڵام به بیانووی دۆخی نائاسایی داواكاری گشتی ڕێگری کرد له‌و دیداره و داواکارییه‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که ڕۆژی ٢٧ی ته‌موزی (٢٠١١)ه‌وه سیاسه‌تی گۆشه‌گیركردن به سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستی پێكردوووه و دوایین دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برای بوو له مانگی ئه‌یلوولی 2016.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران