وتەبێژی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
عەبادی بڕیاری داوە بەرپرسانی تاوانبار سزا بدرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی میدیایی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: عەبادی بڕیاری داوە سزای ئەو بەرپرسە عێراقییانە بدات کە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندنی خەڵکی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: حەیدەر عەبادی لێژنەیێکی لە مەزرینگەی حەسابڕەسیی دارایی و نووسینگەی دەستەی وەزیران و لێژنەی دەستپاکی کردۆتە بەرپرسی هەڵسانگاندنی ئاکاری کاربەدەستانی دەوڵەتی، بەرپرسانی پارێزگاکان و وەزیرانی دەوڵەتی فیدراڵ.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: ئەگەر بسەلمێندرێت هەریەک لە بەرپرسانی دەوڵەت ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە یا خەساریان لە سامانی گشتی گەیاندووە، سزایێکی توند بەسەریاندا دەسەپێندرێت و دۆسییەکەیان ڕادەستی دەزگای دادی عێراق دەکرێت.
حەدیسی جەختیشی کردەوە ئەو لێژنەیە بەم زووانە و پێش پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ کاری خۆی دەست پێدەکات.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران