ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری: ڕه‌نگه چه‌كدارانی داعش په‌لاماری كه‌رتی غاز و نه‌وتی که‌رکووک بده‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ڕایده‌گه‌یێنێت: له سنوری پارێزگای كه‌ركووكدا چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان كردوووه‌ته‌وه به جموجۆڵ و دوور نییه په‌لاماری كه‌رتی غاز و نه‌وت بده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ده‌ڵێت: جموجوڵی چه‌کدارانی داعش له سنووری پارێزگای که‌رکووک به شێوه‌یێکی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه.
ناوبراو وتیشی: داعش له هه‌ر شوێنێكه‌وه بۆی كرابێت گورزی به دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت گه‌یاندوووه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی وڵات تێک بده‌ن و زیانێكی زۆریان گه‌یاندوووه به كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی سنووره‌كه.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له كه‌ركووكه ناتوانێت ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه به ته‌نیا بپارێزێت.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران