كۆمیسیۆن دواواده‌ی بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كان ڕاگه‌یاند
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی دوو جار ماوه‌ی پێشكه‌ش كردنی لیستی كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كانی درێژ كرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن ڕایده‌گه‌یێنێت: هه‌ر لایه‌نێک تاوه‌كوو كاتژمێر ١٠ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ناوه‌كان پێشكه‌ش نه‌كات بێبه‌ش ده‌كرێ له هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆرش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگهیاندوووه: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 29ی تهمووز كاتژمێر 10 دوایین واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی لیستی پاڵێوراوانی په‌رله‌مانی كوردستان و واده‌كه درێژ ناكرێته‌وه.
ناوبراو وتیشی: هه‌ر قه‌واره و هاوپهیمانییهتییێک تا ئه‌وكاته لیستی خۆی پێشكه‌ش نه‌كات بێبه‌ش ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران