خبر 2018-07-28 13:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە:

ئامانجی درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان، گوشارخستنە سەر بەغدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە دەڵێت: خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لە بەرامبەر بیرە نەوتییەکانی قەرنە لەو پارێزگایەدا بە ئامانجی گوشارخستنە سەر بەغدا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موجیب حسانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی کرد: خۆپیشاندەران جارێکی دیکە بەرامبەر بیرە نەوتییەکانی قەرنە خۆپیشاندانیان ساز کرد و داوای جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان کرد، لەوان ڕەخساندنی هەلی کار.

حسانی زیادی کرد: خۆپیشاندەران متمانەیان بە بڕیارەکانی دەوڵەتی فیدراڵ نەماوە بۆیەش دووبارە ناڕەزایی دەردەبڕن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.