کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و ناوی چەند پەرلەمانتاری پێشوو لەسەرووی لیستەکەوەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر، پەرلەمانتاری ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکایەتیی لیستی کۆمەڵ دەکات و سێ پەرلەمانتاری دیکەی پێشووش کاندید کراونەتەوە، هەروها عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و وەزیری پێشووی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە لیستەکەدا کۆتا بەربژێرە.
ناوی 10 کاندیدی یەکەم بەم شێوەیە:
1. سۆران عومەر
2. حوسێن ئیسماعیل
3. بەدریە ئیسماعیل
4. کامەران جەمال
5. هاوژین عومەر
6. شوکریە سمایل
7. عوسمان عەلی
8. عومەر عەبدوڵڵا
9. دڵسۆز مەحموود
10. هەورامان حەمەشەریف
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران