خبر 2018-07-25 10:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
چاودێرێکی سیاسی:

ئەمریکا ناچارە پشت لە کورد بکات

بەشی جیهان- ڕیچارد پاترسۆن بڕوای وایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سووریاوە ستراتێژییێکی ڕوون پەیڕەو ناکات هەر بۆیە لەسەر گوشاری ڕکابەرەکانی ناچار دەبێت لە ئەنجامدا پشت لە کوردی سووریا بکات.

کوردپرێس:

ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ وتوویەتی واشەنتۆن لە بەر شەڕی داعش و یارمەتیدانی هێزی کوردی سووریا لەو وڵاتەدا بوونی سەربازیی هەیە و بەڕای چاودێرانی سیاسی ئەوە ستراتێژییێکی لاوازی واشەنتۆنە لە بەرانبەر ئەو ڕووداوانەی ڕوو دەدەن.

ڕیچارد پاترسۆن نووسەر و چاودێری سیاسی لە بارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا و پشتگیری کردنی لە شەڕڤانانی کوردی ئەو وڵاتە لە شەڕی دژ بە داعشدا وتوویەتی ئەمریکا لەو بارەیەوە ستراتێژییەتی ئاشکرا و شەفافی نییە.

ناوبراو لە وتارێکی خۆیدا کە گۆڤاری بۆستۆن گلووپ بڵاوی کردۆتەوە زیادی کردووە: ئەو لاوازییەی ئەمریکا وای کردووە وڵاتانی ڕکابەری ئەمریکا و بەتایبەت ڕووسیا واشەنتۆن ناچار بکەن سووریا چۆڵ بکات.

ناوبراو درێژەی پێداوە: لە ئەنجامدا ئەمریکا ناچار دەبێت دەست لە کورد بەر بدات و سووریا چۆڵ بکات و ئەوەش بژاردە نییە بەڵکوو ناچارییە و بەو بڕیارەی ئەمریکاش کورد لە بەرانبەر تورکیا و دەوڵەتی مەرکەزییەوە دەکەوێتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.