وته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق:
به‌غدا ناتوانێت ڕێگری له دامه‌زراندنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی به‌سره بکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێداویستی و ئامێری پێویست له پارێزگای نه‌وتخێزی به‌سره بۆ گۆڕێنی به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت ئه‌وا به‌غدا ناتوانێت ڕێگری له دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی له‌و چه‌شنه بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی به هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه: دامه‌زراندنی هه‌رێم له پارێزگای به‌سره و دیکه‌ی پارێزگاکانی عێراق پێویستی به ئیمکانات و ئامێری تایبه‌ت هه‌یه هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر پێداویستییێکی وا له‌ئارادا بێت دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌کان دژ به ده‌ستووری عێراق نابێت و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیش ناتوانێت ڕێگری له‌و بابه‌ته بکات.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که له ئێستادا دۆخی پارێزگای به‌سره هۆکارێکه بۆ گۆڕینی ئه‌و پارێزگایه به هه‌رێم و گوتیشی: ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێمی به‌سره به‌پێی ده‌ستوور و دیکه‌ی یاساکانی وڵاته‌وه بێت ئه‌وا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ناتوانێت ڕێگری له‌و کاره بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران