کۆمیسیۆن واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی به‌ربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان درێژ ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی به‌ربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تا ٢٩ی مانگ درێژ کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی تهمووز شیروان زرار له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: درێژکردنه‌وه‌ی واده‌که له‌سه‌ر داوای به‌شێک له لایه‌نه‌کان بوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: هه‌ر لایه‌نێک له واده‌ی خۆیدا ناوی کاندیداکانی پێشکه‌ش نه‌کات بێبه‌ش ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن.
شیروان زرار وتیشی: تا ئێستا جگه له لیستی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان هیچ لایه‌نێکی دیکه ناوی کاندیداکانی پێشکه‌ش نه‌کردوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران