حه‌یده‌ر عه‌بادی: ده‌وڵه‌ت چاودێری كردنی ئینته‌رنێت به مافی خۆی ده‌زانێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت مافی خۆیه‌تی چاودێری له‌سه‌ر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بكات ئه‌وه‌ش له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌منییه‌ت و پاراستنی كۆمه‌ڵدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 24-7-2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و ئازادییه ڕه‌هایه‌ی له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا له عێراق هه‌بوووه له هیچ كام له وڵاته دیموكراسییه‌كانی جیهاندا نه‌بینراوه و ئه‌وه‌ش وای كرد هه‌ندێک كه‌س هه‌وڵ بده‌ن خۆپیشاندانه‌كان به ئاڕاستهیتردا ببه‌ن و تێكی بده‌ن.
عه‌بادی ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئازادی ته‌واودان به‌ڵام ده‌وڵه‌ت مافی خۆیه‌تی چاودێری له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بكات له پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و پاراستنی كۆمه‌ڵدا.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران