خبر 2018-07-25 07:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانیی دژەداعش یارمەتیی سەربازی بۆ کۆبانێ دەنێرێت

بەشی سووریا- کاروانێکی یارمەتیی سەربازیی هێزی هاوپەیمانان نێردراوە بۆ کۆبانێ ئەوەش لە چوارچێوەی یارمەتییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بۆ سوپای دیموکراتیکی سووریا و هێزی یەپەگە.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی زەڕنیووز وتوویەتی بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بەدەست گەشتوون کاروانێکی یارمەتیی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش نێردراوە بۆ کۆبانێ ئەوە بە مەبەستی بەردەوام بوون لە یارمەتیی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بۆ هێزی کورد-عەرەبی سووریا و یەپەگە.

کاروانەکە چەندین لۆری و بارهەڵگرە کە لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە باکووری سووریا و کەرەستەی سەربازی و ئوتۆمبێلی زرێپۆش و تەقەمەنییان پێیە کە بۆ پڕچەککردنی هێزی کوردی و دەوڵەمەندکردنی توانا سەربازییەکانی سوپای دیموکراتیک و یەپەگە نێردراوەتە کۆبانێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.