خبر 2018-07-25 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان، ڕاوێژکارەکانی خۆیی دەستنیشان کرد

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێگای حوکمێکەوە "فجیر ئاڵپتکین" و "زەفەر چۆبۆکچۆ"ی وەکوو ڕاوێژکاری خۆی دەستنیشان کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی سوزچی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێگای حوکمێکەوە "فجیر ئاڵپتکین" و "زەفەر چۆبۆکچۆ"ی وەکوو ڕاوێژکاری باڵای خۆی دەستنیشان کرد و لەگەڵ ئەوەش جێگری چەند وەزارەتخانەیێکی دیاری کرد.

ئەردۆغان هەروەهاش "ئەحمەد ئەردەم"ی وەکوو جێگری وەزیری کار و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و "عایشە عەرگزەن"ی وەکوو جێگری وەزیری بنەماڵە و "ئیبراهیم عەر" و "ڕەها دەنەمچی"ی وەکوو دوو جێگری وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی دیاری کرد.

ناوبراو هەروەهاش "ناجی ئاق بال" وەزیری پێشووی داراییی تورکیای وەکوو سەرۆکی دەزگای تازەدامەزراوی بودجە و ستراتێژییەتی سەرۆکایەتیی کۆمار دەستنیشان کرد و پڕۆفیسۆر "فەخرەدین ئاڵتوون"یش وەکوو وەزیری پێوەندی و گەیاندن دەستنیشان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.