كۆنفڕانسی فراوانكردنی بازرگانیی نێوان هه‌رێم و سعوودیه به‌رێوه ده‌چێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆنفڕانسی فراوان كردنی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه به‌رێوه ده‌چێت كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌ولێر ده‌ست به چالاكییه‌كانی كراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆنفڕانسه‌كه به به‌شداریی ژووری بازرگانیی هه‌رێم و چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی سعوودی به‌رێوه ده‌چێت و بڕیاره ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.
عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان له میانی كردنه‌وه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودیه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م كۆنفڕانسه‌مان ڕێكخستوووه.
عه‌لی سندی وتیشی: ئه‌مه هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ولێر و ڕیاز زیاتر بكرێت و سه‌رمایه‌دارانی سعوودیه‌ش زیاتر ڕوو له هه‌رێم بكه‌ن بۆ كاری وه‌به‌رهێنان.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران