شێرکۆ جه‌وده‌ت: به‌غدا سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی ڕۆسنه‌فت له‌گه‌ڵ هه‌رێم به نایاسایی ده‌زانێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا به‌ستراوه به‌غدا به نایاسایی ده‌زانێت.
ناوبراو وتیشی: حكوومه‌تی عێراق پێی وایه ده‌بێت سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له به‌غداوه ببه‌سترێت به تایبه‌ت بابه‌تی نه‌وتی كه‌ركووک و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆریه‌وه به مه‌به‌ستی فرۆشتنی.
شێرکۆ جه‌وده‌ت له‌باره‌ی كاریگه‌ری و زیانه‌كانی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت وتیشی: كاریگه‌رییه‌كان و زیانه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه كه ده‌كرێت له نێوان حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆكی كۆمپانیاكه و هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا گفتوگۆكه‌یان به ڕێكه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یان نا و هه‌رێمی لێ به‌ده‌ر ده‌كرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران