کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق: له خۆپیشاندانه‌كانی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا 13 كه‌س كوژراون
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی دوو هه‌فته‌ی پێشوووه‌وه 13 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 729 كه‌سیش دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازل غه‌راوی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه كه له خۆپیشاندانه‌كانی دوو هه‌فته‌ی پێشوودا 13 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا ئه‌وه‌یش هاتوووه كه 729 كه‌سیش بریندار بوون كه 450یان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان بوون.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران