به مه‌به‌ستی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم؛
سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕووسنه‌فتی ڕووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌کات
به‌شی جیهان- سه‌رۆكی كۆمپانیای ڕووسنه‌فتی ڕووسیا به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆ ده‌بێته‌وه.
کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی تاسی ڕووسیا له‌سه‌ر زاری باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ بڵاوی كردۆته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئیگۆر ستیشن سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڕووسنه‌فت سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ به‌غدا ئه‌نجام بدات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق پرسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ بكات.
كۆمپانیا ڕووسییه‌كه له چوارچێوه‌ی گرێبهستێكدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان و ڕاكێشانی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی غاز له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران