سه‌عدی پیره: ده‌ستمان كردوووه به ئاماده‌كردنی پاكێجی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: ده‌ستیان كردوووه به ئاماده‌كردنی پاكێجی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی پیره ده‌ڵێت: "ئه‌و پاكێجه‌ی ئاماده‌ی ده‌كه‌ین پاكێجێكی نیشتیمانییه و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌توانن به‌شدار بن و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن، ڤیتۆشمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ده‌مانه‌وێت به بیر لایه‌نه سیاسییه‌كانی بهێنینه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پڕه‌نسیپێک دامه‌زراوه بۆیه داوا ده‌كه‌ین مه‌جلسێكی فیدراڵی دروست ببێت و ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێن".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران