سه‌فین دزه‌یی: پێشنیازمان داوه ناوچه جێناکۆکه‌کان به هاوبه‌شیی هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه بچێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت: "پێشنیازمان کردوووه هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانان به هاوبه‌شی ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڕێوه به‌رن".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگهیاندوووه: "هه‌رێمی کوردستان پێشنیاری كردوووه ڕێكکهوتنێكى سێ لایه‌نه دروست بكرێن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییانهى كه دروست بوووه پڕى بكه‌نه‌وه و به ته‌واوه‌تى داعش له‌ناو به‌رن".
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه دا: "له دوای ڕووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆشاییی ئه‌منى له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دروست بوووه و داعش سوودی له‌و بۆشایییانه بۆ چالاكییه‌كانى وه‌رگرتوووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران