خبر 2018-07-22 04:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیای کارەبای کوردستان: هەوڵ دەدەین لە مانگی خەرمانانەوە چیتر کارەبا نەبڕین

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ئیدارەی بەڕانەوەی کارەبا لە پارێزگای کوردستان وتوویەتی لە 15 ڕۆژی دووهەمی مانگی گەلاوێژەوە بڕانی کارەبا کەم دەبێتەوە و هەوڵ دەدەین لە مانگی خەرمانانەوە چیتر کارەبا نەبڕین.

کوردپرێس:

فەرید مەزهەری بەڕێوەبەری ئیدارەی بەڕانەوەی کارەبا لە پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئێستاکە لە بەر گەرما و هەڵکشانی ڕێژەی بڕانەوەی کارەبا ناچارین بەردەوام بین لە بڕینی کارەبا بەپێی خشتەی زەمەنیی ڕاگەیێندراو بۆ ماوەی 2 کاتژمێر.

ناوبراو زیادی کرد: پاش 15ی گەلاوێژ کە وردە وردە هەوا فێنکتر دەبێت و بڕانەوەی کارەباش کەم دەکات و هەوڵ دەدەین لە مانگی خەرمانانەوە چیتر کوژانەوە و بڕینی کارەبا نەمێنێت.

شیاوی ئاماژەیە پارێزگای کوردستان بە گشتی 628 هەزار جۆزەی کارەبای هەیە و لەو ڕێژەیەش نزیکەی 85 لە سەدی کارەبای ماڵە و 15 لە سەدی کارەبای بازرگانییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.