کۆنگرەی زانستگای دیموکراتیک و ئازاد لە باکووری سووریا بەڕێوەچوو
بەشی سووریا- لە شاری قامیشلۆ، باکووری سووریا کۆنگرەیێک لە ژێر ناوی زانستگای دیموکراتیک و ئازاد بەڕێوەچوو کە لە کۆنگرەکەدا لەسەر مەسەلەی سیستەمی ڕاهێنان و گەشەدان بە سیستەمی خۆێندن لە بارکووری سووریا گفتوگۆ کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شاری قامیشلۆ لە باکووری سووریا کۆنگرەیێک لە ژێر ناوی "زانستگای دیموکراتیک و ئازاد" بەڕێوەچوو کە لە کۆنگرەکەدا لەسەر بابەتی ڕاهێنان و گەشەی سیستەمی زانستی بارهێنان لە کوردستانی سووریا باس کراوە.
یەک لە بابەتە لاوەکییەکانی ئەو کۆنگرەیە بوونی پۆستەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی بەندکراوی پەکەکە لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا بوو و لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەکەدا لەسەر بیرۆکەی و ئایدۆلۆژیای ئۆجەلان باس کرا و ئەمڕۆ کە ڕۆژی دووهەمی کۆنگرەکە بوو لەسەر بابەتی ڕاهێنان گەشەی سیستەمی زانستی بارهێنان لە کوردستانی سووریا باس کراوە.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران