دادوەری دادگا و نوێنەری پێشووی پەرلەمان:
حکوومەتی عێراق دادپەرەورانە لەگەڵ خەڵک مامەڵە ناکات
بەشی عێراق و هەرمێ کوردستان- دادوەری دادگا و نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پێدانی بوودجە بە ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن حکوومەتی ئێستای عێراقەوە گومانی لەسەرە و حکوومەتی عێراق دادپەرەورانە لەگەڵ خەڵک مامەڵە ناکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وائیل عەبدولەتیف لە گفتوگۆ لەگەڵ مەعلوومەدا وتیشی: تەمەنی ئەم خولە ئەنجومەنی پارێزگاکان کوتایی پێهاتووە و بۆیەش پێدانی بوودجە لە لایەن بەغداوە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گەندەڵی.
ناوبراو زیادی کرد: حکوومەتی عێراق لەگەڵ هاوڵاتیاندا دادپەروەرانە و شەفاف تەعامول ناکات و تەنها پاش چڕبوونی خۆپیشاندانەکان دان بە مافی گەلی عێراقدا دەنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران