ئەنجومەنی سووریای دیموکرات:
کاردەکەین بۆ رزگارکردنی عەفرین
بەشی سووریا- ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە تەبقە سێیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە شاری تەبقەی سەر بە رەققە سێیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا. لە راگەیێندراوی کۆتایی کۆنگرەکەدا، ئەنجوومەنەکە داوای کۆتایی هاتنی بوونی سوپای تورکیا لە نێوخاکی سووریا دەکات.
لە راگەیێندراوەکەدا ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت "پێداگری لەسەر بە کۆتاییهێنانی هەموو داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ هەرێمەکانی سووریا دەکات". ئەنجوومەن بەڵێنیداوە لەگەڵ هەموو دامەزراوە نیشتمانییە خۆجێییەکان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتیدا کاربکات بۆ رزگارکردنی عەفرین و گەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ زێدی خۆیان.
ئەنجومەنەکە جەخت دەکاتەوە، چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای دانووستاندن "تاکە رێگەیە" بۆ رزگاربوونی سووریا لەو قەیرانەی چەندین ساڵە تێیکەوتووە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران