خبر 2018-07-18 03:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کار بۆ ئازادکردنی 55 ھاوڵاتیی خەڵکی ھەرێم لەزیندانەکانی تورکیا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراق زانیارییێکی گرنگ سەبارەت بە ٥٥ پەنابەری عێراقی کە لەگرتوخانەکانی تورکیادا زیندانکراون ئاشکرا دەکات و سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنەکەش ڕایدەگەیەنێت، "کاری یاساییان بۆ تەواو کردوون و بەم زووانە دەیانگەڕێننەوە".

کوردپرێس:

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لیستی ناوی ئەو پەنابەرانەی لەگرتوخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون و فیدراسیۆنی پەنابەرانیش، بەھاوکاریی دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا و باڵیۆزخانەی عێراق، کاروباری یاسایی بۆ تەواوکردون و لەداھاتویێکی نزیکدا ڕەوانەی عێراق دەکرێنەوە".

ناوبراو وتیشی:"بەشێک لەم پەنابەرانە چەند مانگێکە لەگرتوخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون و ڕووبەڕووی بارێکی ناھەموار بوونەتەوە و لەبارودۆخێکی خراپدا بوون، ئێستاش فیدراسیۆنی پەنابەران مامەڵەی یاسایی بۆ تەواو کردوون و دەگەڕێنرێنەوە خاکی وڵات".

لەبارەی ژمارەی پەنابەرەکانیش ئاری جەلال تەئکیدی کردەوە، "٥٥ پەنابەرن و ناوەکانیان لە لیستێکدا بڵاو کراوەتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.