تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان کرانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەیانیی ئەمڕۆ ١٥-٧- ٢٠١٨ تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان کرانەوە پاش ئەوەی دوێنێ بە بڕیارێکی حکوومەتی ناوەند ڕاگیران.
کوردپرێس: پێشتر ئومێد محه‌مه‌د، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتی هەرێم بە خەندانی ڕاگەیاندبوو، به بڕیارى حكوومه‌تى عێراق و بۆ ماوەیێکی نادیار، "به هۆكارى دۆخى ئه‌منیى عێراق به هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق بڕیارى راگرتنى فه‌یسبووک و ئینستاگرام، تۆڕه كۆمهڵیهتییهكانى دیكه دراوه له سه‌رتاسه‌رى وڵات".
پێشتر سەعد حەدیسی وتەبێژی حکوومەتی عێراق بە خەندانی ڕاگەیاندبوو، ڕاگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوەیە و پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە نیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران