دژ به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان؛
حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان سکاڵا بۆ دادگه‌ی ئیتیحادی به‌رز ده‌که‌نه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت: حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان دژی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان سکاڵا بۆ دادگه‌ی ئیتیحادی به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وتوووه: حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان چاودێری له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانیان بایکۆت کرد چوونکه پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به ته‌ندروست و شه‌فاف نازانن و ئه‌و حیزبانه ده‌یانه‌وێت دژ به ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان سکاڵا بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵ به‌رز بکه‌نه‌وه.
زانا سه‌عید ده‌شڵێت: کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری عێراقی پێشێل کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران