عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی: به‌م نزیکانه سه‌رکۆمارانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا كۆ ده‌بنه‌وه
به‌شی ئێران/ کوردی- بڕیاره به‌م نزیكانه سه‌رۆكی وڵاتانی ئێران و ڕووسیا و توركیا له تارانی پایته‌ختی ئێران كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: به‌م نزیكانه هه‌ر یه‌ک له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران و ڤلادیمیر پووتن سه‌رۆكی ڕووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له شاری تاران كۆ ده‌بنه‌وه.
ویلایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆبوونهوهکه له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌بێت كه یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كان دۆخی سووریا ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران