خبر 2018-07-14 06:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە بەندڕاوی وەحدەتی سنە خنکا

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی شارەوانیی سنە هەواڵی خنکانی گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی لە بەنداوی وەحدەتی شارەکە ڕاگەیاند.

کوردپرێس: سوهەیل فەزڵ وەزیریلەو بارەیەوە ڕایگەیاند پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 13ی تەمووز مەلەوانەکانی تیمی ئاگرکوژێنەوە ئاگاداری ڕووداوەکە کران و نێردرانە بەنداوەکە و تەمری ئەو گەنجەیان لە ئاوی بەنداوەکە دەرهێنا.

ناوبراو زیادی کرد: کاتژمێر 2 و 40 خولەکی نیوەڕۆ بوو ئاگاداری ڕووداوەکە کراینەوە و مەلەوانەکانی تیمی ئاگرکوژێنەوەی شاری سنە کاتژمێر: 3 و 15 خولەک توانییان تەرمی گەنجە خنکاوەکە بدۆزنەوە.

فەزڵ وەزیری گوتیشی: بە گەرم بوونی هەوا و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەیێک لە گەنجەکان لە بەنداوەکەدا مەلە دەکەن بەڵام لەبەر ئەوەی بە تەواوەتی مەلە نازانن بەداخەوە ڕووداوی ناخۆشی ئاوا دەبینین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.