خبر 2018-07-11 05:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی هاوخەمیی ئاژانسی کوردپرێس بەبۆنەی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری سنە

بەشی کوردستان- هەواڵی تەقینەوەی پاسی موسافرهەڵگر لە شاری سنە دڵی هەموو هاووڵاتییانی خەمبار کرد و ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە ماڵباتی قوربانییانی ڕووداوەکە و جەماوەری کوردستان دەکات.

کوردپرێس:

ڕووداوی شەوی ڕابردووی شاری سنە و گیان لە دەستدانی هاووڵاتییانی کوردمان ئازەیتباری کردین. بەناوی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسەوە وەکوو ئەندامێکی بنەماڵەی کوردستانییەکان ئازیەتیی ئەو کارەساتە دەگێڕین و خۆمان بە شەریکی خەم و کەسەری بنەماڵەی خوالێخۆشبووان دەزانین.

بە ناوی خۆمان و جەماوەری کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەجێماوان و کەس و کاری خوالێخۆشبووان دەکەین و لای خودای پەروەردگار داواکارین سەبریان پێ عەتا بفەرمێت و خودا لە کۆچکردووانیش خۆش بێت و ئاواتەخوازین جەماوەری کوردستان جارێکی تر کارەساتی وایان بەسەردا نەیەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.