خبر 2018-07-05 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە دەستگیركردنی دوو سەركردەی داعش لە حەمرین رادەگەیەنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەریق روكن مەزهر عەزاوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، دەستگیركردنی دوو سەركردەی رێكخراوی داعش لە حەوزی حەمرین لە پرۆسەیێكی جۆریدا لە باكووری خۆرهەڵاتی پارێزگاكە، رادەگەیاند.

کوردپرێس:

عەزاوی لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵًپەڕی (سۆمەریە نیوز) راگەیاندووە”هەواڵگری و دژە تیرۆر لە دیالە، لە پرۆسەیەكی جۆریدا لە حەوزی حەمرین و لە ناوچەكانی نێوان جەبارە و كفری (95 كیلۆمەتر باكووری خۆرهەڵاتی بەعقوبە)، دوو سەركردەی رێكخراوی داعشیان دەستگیر كرد.

بە وتەی عەزاوی”لە پرۆسەكەدا پشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد بەسترابوو”.

دەزگا ئەمنییەكانی دیالە، لە مانگی رابردوودا دەستگیركردنی زۆرێك لە سەركردەكانی رێكخراوی داعشیان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە راگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.