پارێزگاری که‌رکووک قایمقامی داقوق له پۆسته‌که‌ى دوور ده‌خاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به فه‌رمانی ڕاکان سه‌عید جبووری پارێزگاری که‌رکوک ئه‌میر خوداکه‌ره‌م قایمقامی قه‌زای داقوق له پۆسته‌که‌ی دوور خرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له نووسراوێکى فه‌رمیدا ڕاکان سه‌عید جبووری پارێزگاری که‌رکوک ڕای‌گه‌یاندوووه له سه‌ر بنچینه‌ى بریاری ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری داقوق ئه‌میر خوداکه‌ره‌م له قایمقامی لاده‌برێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له دواى ڕووداوه‌کانى ١٦ی ئه‌کته‌وبری ساڵی ڕابردوووه‌وه چه‌ندین که‌س له پۆسته‌کانیان له که‌رکووک و ده‌وربه‌ری دوور خراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران