خبر 2018-07-01 16:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا:

ئەمریکا دەبێت پشتگیرییەکانی لە کوردەکانی سووریا درێژە پێبدات

بەشی جیهان- سینم محەمەد دەڵێت ئەمریکا پشتگیری لە هێزە کوردەکانی سووریا کرد بۆ شکستی داعش بەڵام دەبێت لەباری سیاسی و ئابووریشەوە یارمەتییان بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینم مەحەمەد لە بەرپرسانی کورد و نوێنەری ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا، لقی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە ئەمریکا بە ئەنستیتۆ کوردی ئەمریکای وتووە: ئەمریکا پشتگیری لە هێزە کوردەکانی سووریا کرد بۆ شکستی داعش بەڵام بە مەبەستی سەقامگیر کردنی ناوچەکە و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ژیانی ئاسایی دەبێت لەباری سیاسی و ئابووریشەوە یارمەتییان بدات.

ناوبراو زیادی کرد: ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت لەباری سیاسی و ئابووریشەوە یارمەتی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بدات بۆ دامەزرانی سیستەمی دیموکراتیک، چوون ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە.

سینم محەمەد وتیشی: پێش لەوەی ئەمریکا سوریا چۆڵ بکات دەبێت سیستەمی ئابووری و سیاسی و ژێرخانەکانی تەندروستی دابمەزرێنێت.

ئەو بەرپرسە کوردەی سووریا ڕاشیگەیاند: ناسیۆنالیزمی تورکی لەمپەڕی دامەزرانی سیستەمی فیدراڵی لە سووریایە و ئامانجی تورکیا لە دەستێوەردان لە خاکی سووریا ڕێگری کردن لە بەهێزتر بوونی کوردەکانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.