خبر 2018-06-28 17:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو لیژنەی دانووستان لە عێراقەوە سەردانی ئێران و توركیا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ 27ی 6ی 2018، بەسەرپەرشتیی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی وەزیرانی سەرچاوەكانی ئاوو شارەوانی و گەشتوگوزاری عێراق، بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم، نوێنەری وەزارەتی پلاندانان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراقی و چەندین بەرپرسی دیكە، سێیەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاو لە عێراق بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم بە SNNی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێكهێنانی دوو لیژنەی دانووستان لەسەر ئاستی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و سەرچاوەكانی ئاو، بۆ ئەوەی بەزووترین كات سەردانی ئێران و توركیا بكەن و داوای پشكی ئاوی عێراق بكەن.

ئەكرەم ئەحمەد وتیشی: "هەر لیژنەیێک پێكبهێنرێت، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی تێدایە دەبێت".

سەبارەت بەهەڵوێستی حكوومەتی عێراق لەبارەی دروست كردنی بەنداوی بێخەمە لە هەرێمی كوردستان، ئەكرەم ئەحمەد رایگەیاند: بەهۆی رازی نەبوونی حكوومەتی هەرێم، بەغدا لە ساڵی 2008ەوە وازی لە دروست كردنی ئەو بەنداوە هێناوە و چیتر گفتوگۆی لەسەر ناكات و لەم كۆبوونەوەیەشدا باس نەكرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.