دەروازەی ئیبراھیم خەلیل رادەستی پاسەوانیی سنوور دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق پاراستنی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل رادەستی پاسەوانیی سنوور دەکات و رێگەش دەدات ئاڵای کوردستان لە سەر جلە سەربازییەکان ھەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراقدا هاتووە: بە فەرمانی عوسمان غانمی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای عێراق، پاراستن و سەرپەرشتی کردنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل لە نێوان عێراق و تورکیا رادەستی ھێزەکانی پاراستنی سنوور کراوە کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقن.
بەپێی فەرمانەکەی غانمی، سەرەتا ٢٠٠ ئەندامی ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور رەوانەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل دەکرێن و رێگەشیان پێدراوە ئاڵای کوردستان لە سەر جلوبەرگە سەربازییەکانیان ھەبێت.
سەرچاوە: کوردسات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران