خبر 2017-11-08 05:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆزینەوەی سکەی سەردەمی هەخامەنشییەکان لە ڕوانسەر

بەشی کرماشان- فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان هەواڵی دۆزینەوەی 15 سکەی مێژووییی سەردەمی هەخامەنشییەکان و ساسانییەکانی لە شاری ڕوانسەر ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرتیپ مەنووچێهر ئەمانوڵڵاهی ڕۆژی سێشەممە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: پاش ئاگادار بوونەوەمان لە هەبوونی هەندێک سکەی مێژوویی لای کەسێکەوە، کارناسانی پۆلیسی ئاسایش مۆڵەتی دادوەرییان وەرگرت بۆ لێکدانەوەی ئەو بابەتە و شوێنە ڕاپۆرت دراوەکەیان بە سەر کردەوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە پشکنینەکاندا 30 سکە کە گومان دەکرا بایەخی مێژووییان هەبێت دۆزرانەوە کە بەپێی ڕای کارناسانی میراتی فەرهەنگی 15 سکەیان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی هەخامەنشییەکان و ساسانییەکان.

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان دەڵێت: لەو بارەوە کەسێکی تۆمەتبار دەستگیر کرا و 15 سکەش که‌ بە شێوازێکی لێهاتووانە دروست کرابوون تۆمەتبارەکە دەیویست بە چەند کەسێکی بفرۆشێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.