کوردستان نازناوی سێیەمی کێبەرکێکی جۆدۆی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی مسۆگەر کرد
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، یەکەمین خولی کێبەرکێکانی جۆدۆی میرمنداڵانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات ئەوڕۆ به میواندارێتی شاری سنه بەڕێوه چوو و له کۆتاییدا یانەی میواندار واته پارێزگای کوردستان توانی نازناوی پاڵەوانێتی وەربگرێت.
لەم کێبەرکێیانەدا 40 جۆدۆکار به نوێنەرایەتی له پارێزگاکانی وڵات، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، زەنجان و ئەردەبیل بەشداریان کرد و یارییەکانی خۆیان له کێشه جیاوازەکانی دوو بەشی تاکه کەسی و یانەیی له هۆڵی ئازادی شاری سنه ئەنجام دا.
له بەشی تاکه کەشی، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات به دەستخستنی 4 میدالیای زێڕ، 2 میدالیای زیۆ و میدالیایەکی بۆڕۆنز پلەی یەکەمی وەدەست هێنا، کوردستان به 3 میدالیای زێڕ، 3 میدالیای زێو و میدالیایەکی بڕۆنز پلەی دووهەمی مسۆگەر کرد و ئەردەبیل به مسۆگەر کردنی 2 میدالیای زێڕ، 3 میدالیای زێو و 2 میدالیای بڕۆنز پلەی سێهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
له بەشی یانەیی، کوردستان به وەدەستهێنانی باشترین ئیمتیاز چووه سەر سەکۆی یەکەم و یانەکانی ئەردەبیل و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات به ڕیز پلەی دووهەم و سێهەمیان مسۆگەر کرد.
کۆدی ههواڵنێر: 60109
بۆچوونی بەکارهێنەران