کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو هیدر نوئرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی هێزه‌کانی کوردی سووریا به هه‌واڵنێرانی وت: تورکیا هاوپه‌یمانێکی گرینگ و پڕبایه‌خی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکایه. ئه‌مریکا نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ئێمه گفتوگۆ و دانووستانێکی زۆرمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی ئه‌ردۆغان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که نیسبه‌ت به په‌که‌که نیگه‌ران بن و ئێمه له‌م بابه‌ته و هێرشه‌کانی په‌که‌که تێده‌گه‌ین. ئێمه ئه‌وان به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانین.
تورکیا هێزه‌کانی کوردی سووری سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت و ئه‌وانیش به هێزێکی تیرۆریستی وه‌سف ده‌کات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له سووریا جه‌ختی کرد: ئه‌مه گریمانه‌یێکه و ئێمه نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به گریمانه‌کان قسه بکه‌ین.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
بۆچوونی بەکارهێنەران