خبر
2020-09-27 08:51
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
خۆپیشاندانى مامۆستایان لەچەند شارێکی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە
بەی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندانى مامۆستایان لە سلێمانى و چەند شارو شارۆچکەیێکى هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
کوردپرێس: ئەمڕۆ لەگەڵ لێدانى یەکەم زەنگی دەستپێکردنى خوێندنى ئەمساڵ لە سلێمانى و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین و قەڵادزێ خۆپیشاندانى مامۆستایان دەستیپێکرد و مامۆستایان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.
مامۆستایان چەندین دروشم و داواکارییان بەرز کردوەتەوە و تیایدا ئاماژە بە دوو خاڵى سەرەکى دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن ئەویش پێدانى مووچەیە ٣٠ رۆژ جارێک و بەبێ بڕینی مووچەکانیان هەروەها هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى ئۆنلاین لە ناوەندەکانى خوێندندا.
مامۆستایان جەخت دەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن و بەردەوام دەبن لە بایکۆت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران