خبر
2020-09-24 11:01
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەست پێدەکاتەوە
بەشی تورکیا- دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند سبەینێوە، دەست بەگەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ عێراقدا دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ئەوە هاتووە: "لە سبەینێ هەینی ٢٥ی ئەم مانگەوە هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە و هەفتانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێت".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، رێگە بە کۆمپانیا تورکییەکان دەدرێت گەشتەکانیان بۆ فرۆکەخانەکانی عێراق دەستپێبکەنەوە و رێگەش بە هێڵی ئاسمانی عێراق دەدرێت گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا دەستپێبکاتەوە.
لەماوەی رابردووشدا، بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و تورکیا راوەستێنرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران