خبر 2020-07-04 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆرۆنا زیانی نیو ملیار دۆلاری لە كەرتی گەشتیاریی هەرێم داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە هاتنی گەشتیار كەمی كردووە و بەوەش زیانی 500 ملیۆن دۆلار لە هەرێم كەوتووە.

کوردپرێس:

نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرای كرد، "لەشەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، زیاتر لە ملیۆنێك و 850 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی كۆرۆناوە، زیاتر لە 80%ی ئەو ڕێژەیە نەماوە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، لە 6 مانگی ئەم ساڵدا بە هۆی كۆرۆناوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو مەزندە دەكرێت زیاتر لە نیو ملیار دۆلار داهاتی گەشتیاری زیانی بە بازاڕەكان و بنكەكانی گەشتیاری گەیاندبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.