خبر 2020-05-27 06:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەندروستیی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردەوە 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٥٩٤ پشكنین ئەنجام دراوە دەرەنجام ٥ تووشبووی نوێ تۆمار كراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ٥٠٧ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٤٠٣ نەخۆش چاك بووەتەوە، ئێستا ٩٩ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ٧٠١٨٩ پشكنین بووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش بەم شێوە بووە: هەولێر ١٦٨ ،سلێمانی ٢٨٣ ،دهۆک ٣٠ ڕاپەڕین.

هەروەها لە هەرێمی کوردستان كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ٧٠١٨٩ پشكنین بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.