خبر
2020-03-20 13:02
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
30 هاووڵاتیی هه‌رێم دوای 14 ڕۆژ مانه‌وه له دابڕگه‌ی پزیشکی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کرانه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- 30 هاووڵاتیی هه‌رێمی کوردستان دوای 14 ڕۆژ مانه‌وه له دابڕگه‌ی پزیشکی له شارۆچکه‌ی ڕواندز ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کرانه‌وه.
کوردپرێس:
ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئاداری 2020 له دابڕگهیهکی پزیشکی له ڕواندز 30 هاووڵاتیی هه‌رێمی کوردستان دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی کۆتاییی پشکنینه‌کان و سه‌لماندنی تووشنه‌بوونیان به کۆرۆنا، ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کرانه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییانه له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دڵنیابوون له ڕه‌وشی ته‌ندروستییان و تووشنه‌بوونیان به ڤایرۆسی کۆرۆنا، له دابڕگهیهکی پزیشکی نیشته‌جێ کرابوون.
شایانی باسه؛ تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستان 42 که‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و که‌سێکیش گیانی له‌ده‌ست داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران