كۆشكى سپى: هه‌سه‌ده زیاتر له هه‌زار چه‌كدارى بیانیی داعشى ده‌ستگیر كردووه
بەشی سووریا- كۆشكى سپى ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده زیاتر له هه‌زار چه‌كدارى رێكخراوى داعشیان ده‌ستگیر كردووه، كه خه‌ڵكی 40 ده‌وڵه‌تى جیهانن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆشكى سپى له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، زیاتر له هه‌زار چه‌كدارى رێكخراوى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک-ەوه ده‌ستگیركراون و ئێستا له گرتووخانه‌دان.
لە بەیاننامەکەدا روونیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه خه‌ڵكی 40 ده‌وڵه‌تى جیاوازن، كه چونه‌ته سووریا و په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشه‌وه كردوه.
دوێنێ 23-3-2019 هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیک "هه‌سه‌ده" له پرێس كۆنفرانسێكدا كۆتایى رێكخراوى داعشی له سووریا و كۆنترۆڵ كردنى ته‌واوه‌تى گوندی باغۆزى راگه‌یاند، كه كۆتا مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش بوو له سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران